AP ١٤٠٥ خەرمانان ٩ ١٢:٣٦

ئێران دەیەوێت پێی بیانییەکان لە ناوچەکە ببڕدرێت

ئێران دەیەوێت پێی بیانییەکان لە ناوچەکە ببڕدرێت

بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە پێی بیانییەکان لە ناوچەکە ببڕدرێت  و وانەی جددی فێربن بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان دووبارە نەکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کازم غەریب ئابادی، لە کاردانەوە بە هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک ڕایگەیاند: ئێمە ئەم کردەوانە لە چوارچێوەی دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر وڵاتەکەمان دەبینین و ئەم دەستدرێژییە وەڵامێکی گونجاو لە لایەن ئێرانەوە وەردەگرێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەک هێزە چەکدارە ئازاکان سەلماندوویانە هەر کارێک لە دژی یەکپارچەیی خاک لە هەر ئاستێکدا بێت بە وەڵامێکی پتەو و گونجاو وەڵام دەدرێتەوە.

بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە بیانییەکان لە ناوچەکە دەبکرێن و وانەی جددی فێربن بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان دووبارە نەکەنەوە.

News ID 60317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha